بە شانازییەوە، بە چوار ساڵ ئەزموونی تێکۆشان و نوێنەرایەتی خەڵکی خۆم، بە پشتیوانی خوا و بەمتمانەی دەنگدەرانم دەچمەوە بەغدا, بۆ من بەغدا مەیدانی شەڕە. شەڕی سیاسی لەپێناو مافەکانی کورد بە خوا و بە خەڵک داوە هەمیشە پشتیوانی سەرسەختی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵک بم، هەر قۆناغێکی ژیانی پیشەییمدا دژی زوڵم و . پاڵپشتی مافە رەواکانی گەلەکەم بم.
کوردستانییانی خۆشەویست, پێشمەرگە قارەمانەکان، جوتیارانی ماندوونەناس، مامۆستایانی بەڕێز، بە دڵنیاییەوە وەک چوار ساڵی ڕابردوو، دەتوانن پشتم پێ ببەستن، وەک چۆن من و لیستی سەوز پشتمان بە قایمە، هەمیشە پێتان سەربەرزین
شوێنی نیشتەجێبوون: ڕانیە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین
زمانزانی: جگە لە زمانی دایک، عەرەبی
بروانامە:
- پەیمانگای زانستە ئیسلامیەکان، بەشی وتاربێژی
- کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەغداد (الجامعة العراقية) ساڵی ٢٠٠٥
- ماستەر لە بواری فەلسەفە - تورکیا ٢٠٢٠
- خوێندکاری دکتۆرا لە بواری ئاینەکان - میسڕ ٢٠٢٣
- ئەندامی پەرلەمانی عێراق
- سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و هۆزەکانی پەرلەمانی عێراق
- بریاردەری لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق
- ١٥ ساڵ بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین بە پلەی وەزیفی(پلە یەک) لە ساڵانی ٢٠٠٦ تاکو ٢٠٢١
- راوێژکار لە مەکتەبەکانی کۆمەڵایەتی رێخراوە دیموکراتیەکانی (ی.ن.ک)
- پلەی ئێستا: جێگری مەڵبەند
- سەرۆک و رێکخەری دەستەی بەپارێزگاکردنی ئیدارەی راپەرین (٢٠١٤ - ٢٠١٥) .
- چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بوارەکانی هاوکاری لێقەوماوان و پشتیوانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان
وەرگرتنی یەك ملیار دینار لە بەغدا بۆ كەل و پەل و پێداویستیە پزیشكیەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە.
وەرگرتنی (٣٠٩) ملیار دیناری جوتیارانی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ لە بەغدا بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
بەپارێزگابونی هەڵەبجە، ئەو بوو كە نەیهێشت نیصابی پەڕلەمانی عێڕاق بشكێت و بەهۆیەوە هەڵەبجە بوو بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
تاکە نوێنەر بوو، نوسینگەی خۆی لە دەڤەری ڕاپەڕین کردەوە و رۆژانە خەڵکی دەبینی و ماڵەکەی خۆشی لە رانیە مایەوە و رۆژانە لە پرسەکان و لەگەڵ ئازاری خەڵکی دەڤەرەکە دەژیا.
بە بەردەوامی سەردانی بۆ فەرمانگە و رێکخراوەکانی دەڤەرەکە هەیە، بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانیان دەکات.
کردنەوەی مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ، لە دەڤەری ڕاپەڕین.
لە کاتی تەنگانە و قەیران فریاد رەسی هەژاران و لێقەوماوانە ولە بەغدا و لە هەرێمی کوردستان بە دوای گرفتەکانی هاوڵاتیانەوەیە.